ته‌مووز 28, 2020 12:51 Asia/Tehran
  • زەریف: ڕێکمەندیی نوێی جیھانی دوای کۆرۆنا ئیدی بە تەواوی ڕۆژئاوایی نابێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە شەڕو کارەساتەکانی ٣٠ ساڵی ڕابردوو لە نێو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی وتی: ڕێکمەندیی نوێی جیھانی دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیدی بە تەواوی ڕۆژئاوایی نابێت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکی ڕاستەوخۆی ئینیستاگرامی دا کە لە کۆلیژی موتاڵای جیھان سەربە زانکۆی تاران بۆ بەردەنگانی نێونەتەوەیی قسەی دەکرد، وتی: بە لێکدانەوەی ڕووداوە گرینگەکانی سەدەی بیستەم و سەرکەوتوو نەبوونی سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا بۆ پێشگرتن بە سەرھەڵدانی تێکھەڵچوونەکان ، وتیشی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە ڕاستی دا ھێندێک ھەوڵدان بوو بۆ دەرباز بوون لە شەڕی سارد.

زەریف وێڕای ئاماژە کردن بە خەرج و بەرجی ئەمریکلا لە کاروباری سەربازی لە سەردەمانی ڕابردوو، و.تیشی: ئەمریکا زۆر زیاتر لە ھەر وڵاتێکی دیکە لەوانە ڕووسیاو چین و عەرەبستان خەرج و بەرجی سەربازیی ھەبووەو بەو کارەشی ھەموو شتێکی کرد بە ئاسایشتی.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ھەڵەکانی ئەمریکای لە ڕووی ھەڵسەنگاندنەوە، بۆ بڕوا ھەبوون بە ڕێکمەندیی نوێی جیھانی و کەڵک وەرگرتن لە ھێزی سەربازیی لەمەڕ بە ھەتاھەتایی کردنی ئەم ڕێکمەندییە گەڕاندەوەو وتیشی: ئەمریکییەکان بە دەستوەردانەکانیان توشی ھەڵەیەکی گەورە بوون و دەستوەردانی سەربازی بوو بە دابێک لە سیاسەتە جیھانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

سەرپەیڤ