ته‌مووز 29, 2020 10:47 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی: گەشەی چەکەمەنیانەی ئێران ھاوتەریبە لەگەڵ ناسینی خاڵە لاوازو بەھێزەکانی دوژمن

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی:گەشەی چەکەمەنی و کەرەستە سەربازییەکانی ئێران ھاوتەریبە لەگەڵ شێوازی ھەڕەشەو گوڕەشەو ناسینی ڕاستینەی خاڵە لاوازو بەھێزەکانی دوژمن و مەشقەکانی سپاش بە مەبەستی دڵنیا بوون لە پارێزرانی ھێزمەندانەی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران بەرپا دەکرێت.

سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی بەرپاکرانی دواقۆناغی مەشقی گەورەو ھاوبەشی «پێغەمبەری ئەعزەمی_١٤»وتیشی: سیاسەتی ئێمە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گرینگەکانی گەلی خۆشەویستی ئێران بەرگریکارانەیە، بەم واتایەی کە ئێمە لە سەرەتاوە ھێرش ناکەینە سەر ھیچ وڵاتێک، بەڵام لە تاکتیک و ئۆپراسیۆنەکاندا تەواو ھەڵمەتبەرین.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە شێوازی جوڵانەوەمان لە ڕووی ستراتژییەوە بەرگریکارانەیە، بەڵام لە ڕووی ئۆپراسیۆن و تاکتیکەوە تەواو ھەڵمەتبەرانە ھەڵس و کەوت دەکەین، وتیشی: ئەوەی ئەمڕۆکە لە مەشقەکاندا لە ئاستی ھێزی ئاسمانی و دەریایی نومایش کرا بە گشتی ھەڵمەتبەرانە بوو.

دواقۆناغی مەشقی گەورەو ھاوبەشی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٤» لە ڕۆژی سێ شەممە بە بەشداریی ھێزی دەریایی و ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی گشتیی پارێزگای ھۆرمۆزگان، ڕۆژئاوای گەرووی ھۆرمۆز و کەنداوی فارس ھەتا قوڵایی خاکی وڵات دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ