ئاب 11, 2020 23:00 Asia/Tehran
  • واعیزی: ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس نابێ شوێنی ئەمریکا بکەوێت

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی، بەرژەوندیی گەلانی ناوچەکەی لە گرێوی ھاوکاریی ناوچەیی زانی و وتی: ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس نابێ شوێنی ئەمریکا بکەوێت.

«مەحمود واعیزی»  سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە نامەی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە داخوازیی درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران، لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: پاراستنی ئاسایشت و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە لە گرێوی متمانەچێکردن و ھاوکارییە ناوچەییەکاندایە.

 سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی،وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەنگاوی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس، دەبێتە ھۆی بێ متمانەیی و زیاترین زیان بۆ خۆیان دەگەڕێنێتەوە، وتیشی: ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس نابێ شوێن ئەمریکایەک بکەوێت کە بە ئامادە بوونی ناڕەوای، بووەتە ھۆی تێکچوونی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا.

«نایف فەلاح موبارەک حەجرەف» سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس لەم دواییەدا ھاوتەریب لەگەڵ سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژی ئێران، بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، داوای درێژ کرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێرانی کرد.

سەرپەیڤ