پێداگریی زەریف لەسەر داکۆکی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئارمانجی فەلەستین
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفۆنی لە گەڵ بەرپرسی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ، وێڕای شەرمەزار کردنی رێککەوتنی ئیمارات و رژێمی زایۆنی بۆئاسایی کردنی پێوەندیەکان ، جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە ئارمانجی گەلی فەلەستین پشتیوانی دەکات .
ئیسماعیل هەنیە ش لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا وێڕای رێزگرتن لە رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی و حکومەت و گەلی ئێران بۆ داکۆکی لە ئارمانجی فەلەستین ، گوتی : گەلی فەلەستین هەمیشە لە هێڵی پێیشەوەی خۆڕاگری و خەبات دا بووە و ناکەوێتە ژێر ئەم هەنگاوە خەیانەت کارانە .
بەرپرسی مەکتەب سیاسی حەماس لە درێژەدا جەختی کردەوە لەسەر پێوەندیی خۆی لە گەڵ بەپرسان و رابەرانی گروپە فەلەستینیەکانی دیکە بۆ گرتنە بەری هەڵوێستی هاوبەش .
ئەم رێککەوتنە رووبەڕووی ئیدانەکرانی بەرفراوانی جیهانیی بوەتەوە .
فەوزی بەرهووم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ئەم رێککەوتنەی بە مەترسیدار و ووەک پاداشی بەلاش زانی کە ئیمارات داویە بە رژێمی زایۆنی بۆ تاوانکاریەکانی لە دژی گەلی فەلەستین .