ئاب 25, 2020 22:37 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بایکۆتەکان دەرفەتێک بوو بۆ پێشکەوتنی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئامانجی گرینگی دوژمن لە توندکردنەوەی بایکۆتی سەر ئێران تێکدان و ئاڵۆزی چێکردن لە نێو کۆمەڵگاو لە بەریەک ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت بوو کە ھەڵبەت یەکگرتنی دەوڵەت و نەتەوە بووەھۆی تێکشکانی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی باڵای میدیاکانی وڵات بە بۆنەی حەوتەی دەوڵەتەوە، وێڕای ئاماژە کردن بە دەستەڵاتی دیپلۆماسیانەی ئێران لە ئاستی جیھانی دا، شکست ھێنانی پەلەقارەی ئەمریکا دژی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانی بە نیشانەی دەستەڵاتی سیاسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.

ڕۆحانی وێڕای پێداگرتن لە سەر توانایی بەرگریکارانەی ئێران، چەکی دژەئاسمانیی «باوەڕ ٣٧٣»و ھەروەھا ژێردەریایی ھەڵگری موشەکی کروزی کە حەوتەی ڕابردوو خرایە ڕوو، وەک تواناییەکی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ بەکارھێنانی زانستی خۆمای ناوبرد.

سەرۆک کۆماری ئێران ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ناردەی نانەوتی لە ھاوردە وەپێش کەوتووە، وتیشی: پشتبەستنی بوجەی وڵات بە نەوت بۆ یەکەمجار لەماوەی ٤٢ ساڵی ڕابردوو کەمی کردووەوئەم ھەڵەش دوای بایکۆتە توندەکانی سەر ئێران ڕەخساوە.

سەرپەیڤ