ئاب 28, 2020 08:40 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ھاوبەشی تاران، نیازپاکیی ئێران و چاوەڕوانییەکان لە ئاژانس

ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وەزی ناڤۆکی دوا دوو ڕۆژ ڕاوێژی چڕوپڕی بەڕێوەبەری گشتیی ئەم دامەزراوە پسپۆڕییە لە تاران سەبارەت بە چارەسەریی ئاوێتەی نیازپاکی لەمەڕ بابەتە دیاریکراوەکان لە لایەن ئازانسەوە، پێکەوە ڕێککەوتن.

شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەی ھاوبەشی ئێران و ئاژانس دا جەخت لەوەکرایەوە کە، ئێران بەشێوەی خۆبەخش ماوەی دەستڕاگەییشتن بەو دوو شوێنە دەدات کە ئاژانس داوای دەکات و بەستێن بۆ چالاکیی تاقیکردنەوەی ئاژانس بەمەبەستی چارەسەریی کێشەکان خۆش دەکات.

 «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی شەوی سێ شەممە گەییشتە تاران و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی بەچڕوپڕی سەبارەت بە ھاوکاریی دوولایەنەو چارەسەریی بڕێک ناکۆکی لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی چاودێری دا ڕاوێژی کرد.

ڕێککەوتنی تازەی ئێران لەگەڵ ئاژانس دا بۆ سەردانی دوو بنکەی جێی سەرنجی ئەم دامەزراوەیە دەربڕی ھاوکاریی کارای ئێران لەگەڵ  ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییە کە بایەخێکی زۆر بەم دامەزراوە پسپۆڕییە دەدات. 

بەوەھا ھەل و مەرجێکدا سەردانەکەی گروسی بۆ تاران دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ناوبراو بەناوی  «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بتوانێ بە ڕوانگەی پسپڕانەو ڕاست بینانەی و بەدوور لە ھەرچەشنە بتنگەشەو بوختانێک بەستێن بۆ ھاوکارییە ئەرێنییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس خۆش کات و بەم چەشنە وێڕای ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان پێش بە بێ بایەخ بوون و ھەرەس ھێنانی ئاژانسەکە بگرێت.

سەرپەیڤ