ئه‌یلوول 15, 2020 12:06 Asia/Tehran
  • نامدار زەنگەنە: ئێران لە شەڕێکی چڕوپڕی ئابووری دایە لەگەڵ ئەمریکاو زایونییەکان

وەزیری نەوتی ئێران وتی: کۆ٢ماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕێکی چڕوپڕی ئابووری دایە لەگەڵ ئەمریکاو زایونییەکان.

«بیژەن نامدار زەنگەنە» وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ھۆڵی ئاشکرای مەجلیسی شورای ئیسلامی و لە وەڵامی پرسیاری کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیس ڕایگەیاند: وا ھەڵدەگرێت کە تەواوی کۆڵەکەو دامەزراوەکانی نیزام بە دەوڵەت و مەجلیس و ھێزەکانی دیکە بە شێوەیەکی ھاوبیروڕاو یەکدەست بۆ خەباتی دژی ئەمریکاو زایونییەکان بجوڵێنەوە.

وەزیری نەوتی ئێران ھەروەھا لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە چالاکییەکانی وەزارەتخانەکەی لە مەڕ ڕاپەڕاندنی ئابووریی خۆڕاگرانە وتی: لە بواری نەوت دا لە سەردەمی بەرلەسەرکەوتنی شۆڕشی دیسلامی ھێندێک کار کرا بوو، کەچی لە بواری پترۆشیمی و پیشەسازیی گاز ھەموو دەستکەوتەکان بەرھەمی سەردەمی کۆماری ئیسلامین.

نامداری زەنگەنە بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەتا ئێستا ١٥٠ ملیاردۆلار لە پارسی باشووری دا سەرمایە دانزاوە، وتیشی: شانازییەکانی پیشەسازیی گازوپترۆشیمی لە درێژماوەدا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگەڕێتەوە.

وەزیری نەوتی ئێران وتیشی: ڕادەی بەرھەمھێنانی بەنزین لە وڵات دا لە٥٢ ملوێن لیتر لە ڕۆژدا بۆ ١٩٧ ملوێن لیتر ھەڵکشاوە، ئەمە جیا لەوەی کە گەڵاڵەگەلی نۆژەن کردنەوەی پاڵاوگەکان لەوانە پاڵاوگەکانی ئایادان و بەندەرعەبباس و ئەسفەھانیش لە بەرنامەدایە.

سەرپەیڤ