ئه‌یلوول 16, 2020 21:56 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: گەڵاڵەی «سەودای سەدە» دەمامکی دووڕوویی لە سیمای مەرایی کاران داڕنی

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە فەلەستین ، گرینگترین و سەرەکی ترین کێشەی جیھانی ئیسلامە، وتی: گەڵاڵەی «سەودای سەدە» دەمامکی دووڕوویی لە سیمای ئیستیکباریی مەرایی کاران و سازشکەران داڕنی.

«عەلی ئەکبەر ویلایەتی» سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە سیانزەھەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی کە بە شێوەی ئۆنلاین و بە بەشداری کۆمەڵێک لە زانایان، فەقیھەکان، بیرمەندان، مامۆستایانی زانکۆ، بلیمەتان و ڕۆشنبیرانی جیھانی ئیسلام بەرپا کرا، وتیشی: دوژمنانی خۆڕاگریی ئیسلامی لە ئاستی ناوچەکەو نێونەتەوەیی لە ماوەی دەیەکانی ئەم دواییە سیناریۆی جۆربەجۆری لە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندییە ئیستیکباری و ئیستیسمارییەکەی داڕشتووەو ڕایپەڕاندووە.

ویلایەتی، نیو سەدە خۆڕاگری و ٥٠ ساڵ سازانی نایەکسانی بە بەرھەمی پێکھاتنی دوو دیالۆگی سازان و بەرخۆدان لە ناوچەکەدا زانی و وتی: دوای شکست ھێنانی عەرەبەکان لە شەڕی شەش ڕۆژە لە ئیسرادیلی داگیرکەر، دەیان دانوستان و کۆبوونەوەی سازان لە نێوان عەرەبەکان و ڕژێمی زایونی بە داشگێڕانی ئەمریکا وەدی ھاتووەو لە تەواوی ئەو دانوستانانەش نەک ھەر ھیچ دەستکەوتێک بۆ جەماوەری چەوساوەی فەلەستین مسۆگەر نەکراوە، بەڵکو دەرەجامی پێچەواتنەشی لێ کەوتووتەوەتەوە.

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی لە درێژەدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەل و مەرجی ھەستیارو پیلانی ئاشکراو نھێنیی دوژمنانی ئیسلام، لە سەر ڕۆڵی ناوازەو کاریگەری بیرمەندان و زانایان لە جڵەوکێش کردن و ڕوون کردنەوەی بیروڕای گشتیی کۆمەڵگا ئیسلامی و مرۆڤییەکان پێی داگرت.

ویلایەتی ھەروەھا داوای ھەڵوێستی ڕاشکاوانەو لێبڕاوانەی بیرمەندانی جیھانی ئیسلام و بیرئازادانی لە بارەی ڕوونکردنەوەو بەرچاوڕوونی سەبارەت بە سوچە شاراوەکان و نیازی ڕاستەقینەی گەڵاڵەی نەگریسی ئەمریکی_ ئیسرائیلیی «سەودای سەدە» و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ھێندێک لە دەوڵەتە عەرەبییەکان لەگەڵ بکوژانی خۆیان و گەلی چەوساوەی فەلەستین و ھەروەھا داکۆکی لە بزوتنەوەی خۆڕاگری و ڕەوتی بەرنگار بوونەوەو خەباتی دژی کۆڵۆنیالیستەکانی کرد.

 

سەرپەیڤ