ئه‌یلوول 16, 2020 22:47 Asia/Tehran
  • شەمخانی ڕوو لە ترەمپ: ھۆکارانی شەھید کرانی ڕۆڵەکانی ئێران ڕەوانەی گۆڕستان دەکرێن

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتبمانیی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڕەشەو گوڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی تاران، وتی: ھۆکاران و ئەوانەی کە دەستیان تێکەڵ بە خوێنی ڕۆڵەکانی ئێرانە، وەک سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق ڕەوانەی گۆڕستان دەکرێن.

«عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتبمانیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا لە ھەژمارەکەی خۆی لەژێر ناوی «تۆڵەسەندنەوەیەکی قورس» نووسی: حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز، مێژوویەکی بەڵگەمەندە لە بارەی بەرەی شەھید «قاسم سولەیمانی» بۆ تەمێ کردنی ئەو دیکتاتۆرە وەھم داگرتووانەی کە لایان وایە ھەزارجار ھێزمەندتر لە ئێرانن.

سوپای دەست درێژکاری ڕژێمی سەددامی دیکتاتۆری لەنۆوچووی عێراق، ٣١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ ڕێککەوت لەگەڵ ٢٢ی سپتامبەری ١٩٨٠ ھێرشێکی بەربڵاوی بە کەڵک وەرگرتن لە ھەموو جۆڕە چەک و تفاقێک دژی ئێران دەست پێ کرد. ٣١ی خەرمانان لە ڕۆژمێری ئێراندا دەستپێکی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزە.

جێگای ئاماژەشە ماڵپەڕی بڵاو کراوەی « پۆلیتیکۆ» بە گێڕانەوە لە خۆی وتەنی ڕاپۆرتی ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و کاربەدەستانی نزیک لە دەوڵەتی ئەمریکا، بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایە ئێران بە مەبەستی سەندنی تۆڵەی ژەنراڵی شەھید «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە نیازی تیرۆری باڵوێزب ئەمریکا لە ئەفریقیای باشووری بووە.

سەرپەیڤ