ئه‌یلوول 17, 2020 18:37 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی ھەڵبژێردرانی «سوگا یوشیھیدە» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆنی پیرۆزبایی کرد

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پیرۆزبایی کردنی ھەڵبژێردرانی «سوگا یوشیھیدە» وەکوو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن، ھیواداریی دەربڕی کە، پەیوەندیی دۆستانەی ئێران و ژاپۆن و ھاوکارییەکانیان لە بواری جۆربەجۆرو بە تایبەت ئابووری و بازرگانی زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ«سوگا یوشیھیدە» ، وێڕای پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی ھەڵبژێردرانیەوە وەک سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و ستایشی «شینزۆ ئابە» سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن، ڕایگەیاند: ڕاوێژی بەردەوامی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژاپۆن بە تایبەت لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی بە بۆنەی نۆزدەھەمین ساڵگەڕی دامەزرانی پەیوەندیی سیاسی کە ڕێککەوتیش بوو بەگەڵ سەردانی بە نۆرەی سەرۆکانی ھەردووک وڵات لە پێتەختەکانی یەکتر، بەستێنی قۆناغێکی نوێی بۆ پەرە پێدانی ھەرچی زیاتری پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لا خۆش کرد.

«سوگا یوشیھیدە» ڕۆژی دووشەممە وەک ڕێبەری پارتی دەستەڵاتداری  لیبراڵ دیموکراتی ژاپۆن دیاری کراو ڕۆژی چوارشەممەش بە دەنگی پەرلەمان کرایە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن.

سەرپەیڤ