ئه‌یلوول 18, 2020 11:18 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئێران لە بارەی شوێنھاتی مەترسیداری یاساشکاندنەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئاشتیی نێونەتەوەیی

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆنفرانسی چەکداماڵین لە ژێنێڤ، لە بارەی شوێنھاتی مەترسیداری یاساشکاندنەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نەبی ئازادی» ڕاوێژکاری سیاسیی نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ژێنێڤ، لە کۆبوونەوەی گشتیی کۆنفرانسی چەک داماڵین لە وەڵامی وتەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە کۆنفرانسەکە سەبارەت بە ھەوڵی واشێنگتۆن بۆ بەردەوام کردنی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران و بانگەشەی داکۆکیی ئێران لە تیرۆریزم ڕایگەیاند: ئاوڕدانەوەیەک لە وتەو دان پیادانانەکانی کاربەدەستانی فەرمیی ئەمریکا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە کێ داکۆکیکاری تیرۆریزمە.

«نەبی ئازادی» وێڕای وشداری دان لە بارەی ھەڕەشەی بەردەوامی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی گوشارخستنە سەر ئێران، ئاوا ڕادەربڕینێکی ئانتریک کارانەی بە پێشێلکەری بنەما سەرەکییەکانی تۆمارکراو لە جاڕنامەی نەتەوە بەکگرتووەکان بە تایبەت بڕگەی دوو لەمەڕ قەدەغەی ھەڕەشە یان بەکارھێنانی زەخت و گوشارو ھەڕەشەی بەبڕشتانە دژی ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی زانی و لە بارەی دەرەنجامە مەترسیدارەکانی سیاسەتی نابەرپرسانەو ھەنگاوە نایاساییەکانی ئەمریکا وشداری دا.

کۆنفرانسی سێ ڕۆژەی چەکداماڵین ڕۆژی چوارشەممە لە ژێنێڤ دەستی پێ کراو ئەمڕۆ ھەینی کۆتاییی پێ دێت.

سەرپەیڤ