ئه‌یلوول 19, 2020 19:35 Asia/Tehran
  • وتەبێژی حکومەتی ئێران : نیگەرانی میکانیزمی پەلەپیتکە نین

عەلی ڕەبێعی وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران لە یادداشتێکدا بە بیانووی هەوڵی ئەمریکا بۆ ڕێکاری پەلەپیتکە دژی ئێران نووسی:نیگەرانی میکانیزمی پەلەپیتکە نین.

 

رەبیعی هەروەها گوتی : دە ساڵ لەمەوپێش  کەس بڕوای نەدەکرد کە ئەمریکا ئاوەها گۆشەگیر ببێتەوە کە  کۆنەهاوپەیمانەکانی لە ئەورووپاش دووری لێ بکەن و بە دەنگی بەرز لە بەرانبەر ئەو وڵاتە بڵێن نا. لەو ساڵانەدا  ئەمریکا دەیتوانی سەرجەم  حکومەتە بچووک و گەورەکان لەگەڵ خۆی ‌هاوڕێ بکات بەڵام ئێستا نەک ئەوە لەدەستی نایێت بەلکوو یەکێک لە گۆشەگیرترین وڵاتەکانی جیهانە.

وتیشی : ئێمە لە ئەوەی کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو و تەنانەت چالاک بوونەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە لە بەردەممان بێت، نیگەران نین.

وتەبێژی حکومەتی ئێران گوتی : گۆشەگیریی دیپلۆماتیکی ئەمرۆکەی ئەمریکا  ئەنجامی سەبری ئێمە لە هەمان ڕۆژێکە کە ترامپ بڕیاری کشانەوە لە بەرجامی دا. پێدەچێت کە ئەگەر ئەو ڕۆژە بڕیاری قەرەبوو کردنەوەمان بدایە تا ئاستی تووڕەیی خۆمان نیشان بدەین یان لە بواری سیاسەتی ناوخۆیی خاڵێک دەست بخەین، ئەمڕۆکە لە گۆشەگیری و پاڵپشتی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە ئێران هیچ هەواڵێک نەبوو.

سەرپەیڤ