ئه‌یلوول 20, 2020 12:26 Asia/Tehran
  • بانگەشەی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان لە دژی ئێران ، شکستی ھێنانی ھەمدیسانی ئەمریکا

بە دوای بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی ئەوەی کە واشنگتۆن تێکڕای بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکانی لە دژی ئێران ژیاندووەتەوە ، ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە نامەیەک دا بۆ ئەنچجوومەنی ئاسایش رایگەیاند ، بە ھۆی نەبوونی قەتعیەت ، ناتوانێ لە بارەی ھەنگاوی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتە دژە ئێرانیەکانی رێکخراوی نەتەوەکان کارێک بکات .

گۆترێش لە نامەکەی دا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش نووسی ، لە بارەی ئەوەی کە پرۆسەی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان بەڕاستی دەستپێبوو یان نا ، بابەتەکە یەکلا نەبووەتەوە لەمڕووەوە سکرتێری گشتیی ناتوانێ کارێک بکات . 

لێدوانەکانی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە کاتێدایە کە بۆ جێبەجێ بونی بایکۆتەکان ، کاربەدەستانی رێکخراوی نەتەوەکان ، پشتیوانیی تەکنیکی و ئیداری دەخەنە بەردەست ئەنجوومەنی ئاسایش و گۆترێش پسپۆڕانی سەربەخۆ بۆچاوەدێریی لەسەر جێبەجێ کرانی بایکۆتەکان دیاری دەکات . 

ھەڵوێستی سکرتێری گشتیی دوای ئەوە ھاتە ئاراوە کە مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی یەک لایەنە بانگەشەی ئەوەیکرد کە تێکڕای بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لەوان بایکۆتی چەکەمەنی لە دژی ئێران دەسپێبووەتەوە . 

بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی جێبەجێ کرانی گەڕانەویە ھەموو بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئێران رووبەڕووی کاردانەوەی کاربەدەستانی جیھانیی بووەتەوە . 

نوێنەرانی وڵاتانی فەڕەنسە و بریتانیا و ئاڵمان لە رێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بەوەی کە ئەم وڵاتانە پێبەندی جێبەجێ کرانی بە تەواوەتیی بڕیارنامەی2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایشن ، گوتیان : ھەوڵێکی ماندووی نەناسەنەمان بۆ پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی ھەبووە و ھەروا پێەبەندین بەو رێککەوتنە . 

نوێنەرایەتی روسیا لە رێکخراوی نەتەوەکانیش وێڕای رەخنەگرتن لەم ھەنگاوەی ئەمریکا راگەیاند ، ئەمریکا بەمجۆرە بێ ڕێزی بە خۆی دەکات و لاسارانە لە گەڵ ئەندامانی دیکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دژایەتی دەکات . 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی ھەوڵی یەک لایەنەی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان گوتی : ئەوەی ئاشکرایە ، جگە لە ئەمریکا و وڵاتێکی دیکە ،  تێکڕای ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش بە فەرمی رایانگەیاند ھەنگاوەکەی ئەمریکا بە فەرمی ناناسن.  

 

سەرپەیڤ