ئه‌یلوول 20, 2020 13:35 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگای جیھانیی و بەڵێنەکانی خۆی

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران گوتی ، ئەمریکا ئەگەر دەست لە یاغیگەری و سەرکێشی ھەڵنەگرێ ، کۆمەڵگای جیھانیی ئەم وڵاتە وەردەگرێ .

سەعید خەتیبزادە رۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا لە بارەی ھەنگاوی یەک لایەنەی ئەمریکا و بانگەشەی گەڕاندنەوەی بایکوتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی ئێران گوتی ، جیھان بە ھەنگاوەکانی ئەمریکا جگە لە نائەمنی ، شەڕ ، توندی و تیژی و خوێنڕشتن ھیچی دیکەی نەدیوە و میراتی وەیشوومی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی جیھان بە تایبەت رۆژاوای ئاسیا ، شتێک نەبوە جگە لە میراتێکی نوشوستی ھێناو و ماڵوێرانکەر بۆ نەتەوەکانی ناوچەکە . 

خەتیبزادە بە ئاماژە بەوەی کە کاربەدەستانی ئەمریکا لەوان وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بە دوای ملھوڕیەکی دیکەدان گوتی : تاڵترین رۆژان و کاتەکان بۆ ئەمریکا خەریکە تۆمار دەکرێن و ھەڵبژاردنی ئەمریکا ئەوە بوو کە لە لای ھەڵەی مێژوودا ڕاوەستێ . 

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران ھەروەھا بە ئاماژە بە تەریک مانەوەی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش گوتی : ئەوەی کە ئەمریکا لە ناوەندی بانگەشە بۆکراوی دەسەڵاتی خۆی دا  ئاوا تەریک بکەوێتەوە، نیشان ئەدات دەسەڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکان چەندە بۆش و نێوبەتاڵە . 

سەرپەیڤ