ئه‌یلوول 20, 2020 21:04 Asia/Tehran
  • روحانی : ئەمریکا بیەوێت دژی ئێمە کارێک بکات، وەڵامی قایمی دەدەینەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەگەر ئەمریکا بیەوێت بە کردەوە کارێک ئەنجام بدات، بەدڵنیاییەوە لەگەڵ وەڵامی پتەوی ئێمە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت دا بە ئاماژە بە شکستی ئەمریکا بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران، وتی: ئەمڕۆ ٣٠ ی خەرمانانی سالی ١٣٩٩ ڕۆژێکی لەبیرنەکراو لە مێژووی دیپلۆماسی ئێران دەبێت. ئەمریکا وەکوو وڵاتێکی زۆربێژ لە ئاستی جیهان لە دوو ساڵ و نیوەی پێشەوە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی نەتەوەی ئێران.

ڕۆحانی گوتیشی : ئەوان تەنانەت پێیان وابوو بە هاندانێک کە ئەنجامی دەدەن، کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵگەلێک دەدات تا ئەوان بتوانن ئەوە بکەنە بیانوویەک بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش. بەختەوەرانە ئەمریکا لە هەموو قۆناغەکان لە ئەم ماوەدا شکستی هێنا و لەگەڵ وەڵامی نەرێنی کۆمەڵگای جیهانی تەنانەت هاوپەیمانە نەریتییەکانی بەرەوڕوو بووەوە.

ناوبراو گوتی: من لێرە بە پێویستی دەزانم وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران ڕایبگەیێنم کە ئەگەر ئەمریکا بیەوێت کردەوەیەک دژی ئێمە بنوێنێت و ئەو قسە ناڕاستە کە دەیڵێت من توانیم بڕیارنامەکان بگەڕێنمەوە کە هیچ کەسیش ئەو قسە قبووڵ ناکات و لە کردەوەدا بیەوێت کارێک ئەنجام بدات، بەدڵنیاییەوە لەگەڵ وەڵامی توندی ئێمە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

سەرپەیڤ