ئه‌یلوول 21, 2020 06:37 Asia/Tehran
  • 31 ی خەرمانان ، ساڵهاتی هێرشی ئەرتەشی بەعسی سەدام بۆسەر ئێران و دەسپێکی حەوتەی بەرگریی پیرۆز

ئەمڕۆ دوشەممە 21ی سپتامبر ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەستپێکرانی شەڕی داسەپاوی رژێمی بەعسی ئێراق بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە سی و یەکی خەرمانانی ساڵی 1359 چەند دەققە دوای کاتژمێری دووی نیوەڕۆ بە کاتی تاران، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سەدام هاوکات فڕوکەخانەی مێهرئابادی تاران و هەشت شاری دیکەی ئێرانیان بۆردومان کرد.

سەدام خێرا دوای ئەم دەست درێژکارییە  کەبە ئۆپراسیۆنی زەوینی و بە تێپەڕین لە سنورەکانی ئێران درێژەی هەبوو باسی تێکشکانی ئێرانی دەکرد .

تارق عەزیز  سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئێراقیش لە لێکدانەوەیەک دا  باسی ڕەوشی ناوخۆیی ئێران و ڕەوشی ناوچەی دەکرد و ئێراقی وەک براوەی جەنگ ناساند .

ئەمریکاش  سەرباری ئەوە لەو سەردەمە پێوەندیەکەی لەگەڵ ئێراق پچڕا بوو ، پێوەندی دیپلۆماتیکی لەگەڵ ئێراق دامەزراند هەتا داکۆکی خۆی لە سەدام لە دەست درێژی کردنەسەر ئێران بە ئاشکرا نیشان بدات .

ئێستا 40 ساڵ لە دەستپێکی ئەم دەستدرێژکارییە تێدەپەڕێ بەڵام شەڕ بۆ گەلی ئێران بە هەموو دژوارییەکانیەوە و تاڵی و وێرانییەکانی ، حەماسەیەکی بێ وێنە و بە جێ ماوی وەک شانازییەکی هەمیشەیی بۆ گەلی ئێران لەسەردەمی بەرگری پیرۆز بە جێ هێشت.

سەدام لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕی داسەپاو بە دژی ئێران بە پشت بەستن بە داک<کییەکانی هەمەلایەنەی  چەکەمەنی و دراڤی  و لابdی دەسەڵاتدارانی ئیستکباری و یارمەتی بەربڵاوی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس، ماشێنی جەنگیی  خۆی بۆ خزمەت کردن بە بیانییەکان لە ناوچەکە دانا . بەڵام سوپا و هێزی بەسیج و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە پشتیوانی  هەمووی گەلی ئێران زۆر بە هێز  لە بەرامبەر هەڕەشەکان دا را وەستان و وڵامێکی گورچکبڕیان  بە دەست درێژکار دا  .

سەرپەیڤ