ئه‌یلوول 21, 2020 13:16 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕش : لایەنی سەرەکیی لە بەرگری پیرۆزدا ، دەسەڵاتەکانی وەک ئەمریکا بوون

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە ئاماژە بەوەی کە لە دەورانی بەرگری پیرۆزدا ، لایەنی سەرەکیی شەڕەکە ، سەدام و حزبی بەعس نەبوون ، جەختی کردەوە ، لایەنی سەرەکیی هێزەکانی وەک ئەمریکا بوون کە لە شۆڕشەوە زەبری جددیان وێکەوتبوو .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی رۆژی دوشەممە لەپێوەندیەکی ڤیدیۆیی دا لە گەڵ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی چلەمین ساڵهاتی حەوتەی بەگریی پیرۆز فەرمووی ، ئامانجی  شەڕاشۆیان تێکشاندنی شۆڕشی ئیسلامیی بوو و ئەوان سەدامیان بە قۆستنەوەی فراوانخوازیەکانی وەپێش خستبوو .

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووشی ،  ئەو بەڵگانەی دواتر دەرکەوتن ، نیشانیدا بەر لە شەڕەکە ، سەدام لە گەڵ ئەمریکیەکان رێککەوتبوون و لە رۆژانی شەڕدا گەمیە بارهەڵگرەکان لە ئیمارات لەنگەریان دەخست و کەلوپەلیان بۆ سەدام دەنارد .

 رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە بەرگریی پیرۆز بەشێک بوو لە شوناسی نیشتمانیی ئێمە و لە ئاوەزمەندانەترین کارەکانی گەلی ئێران بوو ، جەختی کردەوە ، رێزگرتن لە خەباتکاران ئەرکی نیشتمانیە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی ، رچەشکێنان و خەباتکارانێک کە ئەمڕۆ رۆژی رێزگرتن  لەوانە کەسانێکن کە گیانیان لەسەر دەست دانا و لە ئاسوودەیی بنەماڵە و دایک و باوک و لە هەندێ حاڵەت دا لە داهاتوو وازیان هێنا و هەرچی هەیانبوو بردیانە شەڕی دوژمنێک کە زانیبوویان دەبێ لە بەرامبەری دا بەرگری لە خاک و سنوور و ئیسلام  بکەن .

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی کردەوە ، خەباتکاران بەرگرییان لە ئیسلام و سەروەریی نیشتمانیی و ناموس کرد کە هەندێ لەوان عروجیان کردو هەندێ مانەوە و کارەکەیان تەواو کرد.

سەرپەیڤ