ئه‌یلوول 22, 2020 02:20 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: کلتووری لەخۆبردوویی و ئیسارو شەھادەت بەستێن خۆشکەری وەدی ھاتنی بەڵێنەکانی ئیلاھییە

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی، کلتووری لەخۆبردوویی و ئیساری بە بەستێن خۆشکەری وەدی ھاتنی بەڵێنەکانی ئیلاھی لە بارەی سەرکەوتنەوە زانی.

«عەلی ئەکبەر ویلایەتی» سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسەت دانانی خەڵاتی جیھانیی «ئیساری سەردار سولەیمانی» ڕایگەیاند: کلتووری ئیسارو لەخۆبردوویی و شەھادەت پیت و بەرەکەتی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆی زۆری بۆ نێو کۆمەڵگا گواستووەتەوەو بەستێن خۆشکەری وەدی ھاتنی بەڵێنەکانی ئیلاھییە بۆ ساڵیحان و بڕواداران.

ویلایەتی وتیشی: ئیسارو لەخۆبردوویی وەکو کلتوورێکی بەرز لە ڕیزی باڵاترین چەمکە ئیلاھییەکان و بەرزترین بایەخگەلێکە کە مرۆڤێکی بەڵێنمەندو بڕوادار دەتوانێ دەستی پێی ڕابگات.

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی، ھەروەھا ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، خەڵاتی جیھانیی ئیسارو لەخۆبردوویی سەردار سولەیمانی بە مەبەستی ڕێزنان لە خەباتی شەھیدانی شۆڕش، بەرەڤانیی پیرۆز، بەرگریکارانی گڵکۆپیرۆزەکان، ئاسایشت و خۆڕاگری و لە ئاراستەی برەوپێدانی بایەخە بەرزە مرۆڤی و ئیسلامییەکان لە بواری خۆڕاگری لە ھەمبەر ئیستیکبار پێشکەش دەکرێت.

«خەڵاتی جیھانیی ئیسارو لە خۆبردوویی سەردار سولەیمانی» لە سەر دەستی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی و بە ھاوڕێیەتیی ١٦ دامەزراوەو تاقمی دەوڵەتی و نادەوڵەتیی ئێرانی و دەرەکی بە شێوەی دووساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ