ئه‌یلوول 24, 2020 19:35 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەفەوی: دەستەڵاتی واوەناوچەیی ئێران ڕوو لە ھەڵکشانە

ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: دەستەڵاتی واوەناوچەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێوەری جیھانی و ناوچەیی خەریکە پەرەسەندنە.

سەرلەشکر «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمی چلەمیت ساڵگەڕی بەرەڤانیی پیرۆز لە مەشھەدی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران وتیشی: ھاوپەیمانیی ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکە توشی شکست ھات و نەیانتوانی بە داکۆکی کردن لە داعش بە خواستی خۆیان و زاڵ بوون بە سەر سووریاو ڕوخاندنی دەستەڵات لە عێراق دا بگەن.

سەرلەشکر «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» وتیشی: حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری بەرگریکارانی حەرەم و گڵکۆ پیرۆزەکان ڕۆڵێکی گەورەی لە شکست پێ ھێنانی داعش لە ناوچەکەدا ھەبوو و ئامادە بوونی لە بەرەکانی شەڕ کە بەپێی داخوازیی دەوڵەتەکانی عێراق و سووریا بوو، پیلانی نەگریسی تیرۆریستانی بۆ زاڵ بوون بە سەر وڵاتانی ناوچەکەی توشی شکست کرد.

ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران، وتیشی: ڕژێمی زایونیش با ھێندەش شاگەشکە داینەگرێت کە لەگەڵ ھێندێک لە وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس خەریکی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی، چونکو ئاستی دەستەڵاتی ئەمریکا لە ئاستی جیھاندا دابەزیوەو ئیسرائیل بەم زووانە ئەم داکۆکیکارەی لە دەست دەدات و ئەمریکا ناچار دەبێ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بکشێتەوە.

سەرپەیڤ