ئه‌یلوول 26, 2020 18:52 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لە تاران چاوی کەوت بە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کە بۆ پرس و راوێژکردن بە کاربەدەستانی ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە تاران ، لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و تووێژی کرد .

 وەزیری دەرەوەی عێراق بەر لەوەش لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و تووێژی کردبوو .

 فواد حسێن لەم سەردانە دوو رۆژەدا لە بارەی جێبەجێ کرانی رێککەوتنەکانی سەردانی مانگی تەمووزی مستەفا کازمی سەروک وەزیرانی عێراق بۆ تاران لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران وتووێژ دەکات .

سەرپەیڤ