ئه‌یلوول 27, 2020 21:20 Asia/Tehran
  • رۆژی جیھانیی گەشتیاریی ، ھەورامان لە رێگەی تۆماری جیھانیی

ساڵانێکە رێکخراوی جیھانیی گەشتیاری رۆژی 27 ی ئەیلوولی بە ناوی رۆژی جیھانیی گەشتیاری ناودێر کردووە .

ھەڵبژاردن و واژۆکرانی ئەم رۆژە ، رووداوێکی گرنگە لە بواری گەشتیاری دا و خاڵێکی وەرچەرخانە لە گەشتیاریی جیھانی دا . 

رێکخراوی جیھانیی گەشتیاریی ، دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیھانیی گەشتیاریی لە ساڵی 2020 ی بە ناوی ( ساڵی گەشتیاری و گەشەی گوندەکان) ھەڵبژاردووە . گەشتیاریی لە لادێکان دەبێتە ھۆی بەدیھاتنی پیشە و کار و بە توانا کردنی ئابووری بەتایبەت بۆ ژنان و لاوان . 

لە ئێرانیش رۆژی جیھانیی گەشتیاری و حەفتەی گەشتیاریی لە 5 تا 12 ی رەزبەر ھەندێ بەرنامەی لەگەڵدایە . ئەمساڵ بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەرنامەکانی حەوتەی گەشتیاری بە شێوەی سایبێری و نیوە سایبێری یان لە شوێنی کراوە و بێ میچ بەڕێوەدەچێ . 

یەکێک لە ناوچە جوان و دەستلێنەدراوەکانی ئێران ناوچەی ھەوارامانە کە نێوبانگیی جیھانیی ھەیە و ھەروەھا قورئانی نگڵ  ھەڵکەوتوو لە گوندی نگڵ . 

ھەوارامان 300 ئاوایی دەگرێتەوە کە دەکاتە نزیکەی 400 ھەزار ھیکتار . 

بە بۆنەی ئەو رۆژە ، حیسام میسریی نوێنەری میسریی و نێردەی رێکخراوی یۆنسکۆ بۆ ھەڵسەنگاندن و تۆماری جیھانیی ناوچەی گەشتیاریی ھەورامان سەردانی ئێرانی کردووە و خەریکی لێکدانەوە و بینینی گوندەکان و ئاھەنگ و ڕێوەڕەسمەکان و شوێنە بنج و دەستلێنەدراوەکانی پارێزگاکانی کرماشان و کوردستانە . 

سەرپەیڤ