ئه‌یلوول 28, 2020 14:15 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نەکراوە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دەنگوباسی بڵاوکراوە لە بارەی دانوستانی نێوان ئێران وئەمریکا لە عوممانی رەتکردەوە .

سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا گوتی : دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نەکراوە و ئەوانە مەسرەفی نێوخۆیی هەیە و ڕەنگە بە کەڵکی دۆناڵد ترەمپ بێت .

خەتیب زادە بە ئاماژە بەوەی کە تڕەمپ هیچ تێگەیشتنێکی لە ماکی پێوەندی نێودەوڵەتیی نیە وپێوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا نیە گوتیشی ، ترەمپ دەبێ دان بە هەڵەی خۆیدا بنێ و ئەم شەڕە نامرۆیی و هەمەلایەنە و بایکۆتی زاڵمانە لە دژی ئێران رابگرێ و هەموو زیانەکانی گەلی ئێران قەرەبوو بکاتەوە ، رەنگە ئەگەر ئەم کارانەی کرد لە سوچێکی ژووری بەرجام ( رێککەوتنی ناڤۆکی) جێیەک بۆ خۆی بکاتەئەروە .

سەبارەت بە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستانیش وتەبێژی وەزاڕەتی ئێران رایگەیاند کە ئێران داوای لە دوو وڵات کردووە کە ئاگربڕ ڕابگەیێنن.

خەتیب زادە هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە ئێران دەستدرێژی بۆسەر شوێنە دیپلۆماتیەکان بە هەر شێوەیەک ڕەتدەکاتەوە گوتی ، لە چەند مانگی رابردوودا ، شوێنەکانی ئێران بە هاندانی حکومەتە بیانیەکانی دەستدرێژی کراوەتە سەر و تاران لە حکومەتی عێراقی ویستووە هەموو هەوڵی خۆی دەکاربێنێ تا پێش بەم جوڵانە بگیردرێ .

سەرپەیڤ