ئه‌یلوول 29, 2020 07:36 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: تەگبیرەکانی ڕابەری باڵای شۆڕش کەڵکەڵەو ئاواتی دوژمنی شێواند

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: ھەڕەشەکانی دوژڕمن لە قەواخی جۆریەجۆرو ئتڵۆزتر ھەروا بەردەوامە، بەڵام تەگبیرەکانی ڕابەری باڵای شۆڕش کەڵکەڵەو ئاواتی دوژمنی شێواند.

سەرداری سەرلەشکر«حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: لە شەڕدا بە شێوەیەکی ئاسایی ئەوەی کە ھێزمەندترە سەردەکەوێ، کەچی ئەوەی رلە بارەی بەرەڤانیی پیرۆزەوە سەیروسەمەرەیە ئەمەیە کە لە شەڕێکدا کە بە قەدەر ھەموو جیھان بەربڵاو بوو، گەلێک بردیەوە کە قەت خۆشی بۆ ئەو شەڕە ساز نەدا بوو.

ناوبراو ھۆکاری سەرکەوتنی گەلی ئێران لە ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆزی بۆ حەقیقەتی ئیمام، ئیمامی کۆچکردوو(رە)و وەلییەکی فەقیی حەکیم گەڕاندەوەو وتیشی: ئیمام ئاگای لە پشتەوەی شەڕەکە بوو، ھەموو شتێکی دەبینی و بەسەر تەواوی بیروبۆچوونیاندا زاڵ بوو، دەیزانی کە چارەنووسی شەڕەکەو جوگرافیاکەی بەچی دەبێت.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بۆ ناسیاریی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی دوژمنەوە، پێی داگرت: حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی پیلانی دوژمنی بۆ قۆستنەوەی ئاژاوەی ئابووریی پوچەڵ کردەوەو، ئەمڕۆک وڵاتانی جیھان ڕابەری ئێران بە بیرئازادی و سەربەرزی و دەشت بڵاوییەوە دەناسن و دەزانن کە ئەم گەلە بەوپەڕی سەربەرزی و ھێزمەندییەوە خوازیاری ئاشتییە.

سەرپەیڤ