ئه‌یلوول 29, 2020 14:55 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: قەت مۆڵەتی گوێزرانەوەی چەک و چۆڵ لە خاکی ئێرانەوە نادەین

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای بەدرۆخستنەوەی ھەواڵی گوێزرانەوەی چەک و تفاقی سەربازی لە ڕێگای ئێرانەوە بۆ ئەرمینیا، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران مۆڵەتی ئەوە نادات کە خاکی وڵاتەکەی بۆ گواشتنەوەی چەک و چۆڵ بەکار بھێندرێت.

«سەعید خەتبیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێران لە بارەی ھێندێک بانگەشەی میدیاکان لە بارەی دەنگۆی گوێزرانەوەی چەک و تفاقی سەربازی لە ڕێگای خاکی ئێرانەوە بەرەو ئەرمینیا وتی: ھاتوچۆی گەڵابەو گوێرانەوەی کاڵاو شتومەکی ناسەربازی و ئاسایی لە نێوان کۆناری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی دراوسێ بە شێوەی ئاسایی ھەمیشە لە ئاردا بووەو ئەو گەڵابانەش باسی دەکرێ ھەرلەم چوارچێوەیەدا چالاکی دەنونێنن.

خەتب زادە جەختی لەوەش کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای چاودێریی وردو کۆنترۆڵی پێویست لە سەر ڕەوتی جێگۆڕکێی کاڵاو شتومەکی وڵاتان، قەت ماوەی ئەوە نادات کە لە خاکی ئێرانەوە بۆ گواستنەوەی چەک و چۆڵ کەڵک وەربگیردرێت.

تێکھەڵچوونی سەربازیی نێوان ھێزەکانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە سەر ناوچەی قەرەباغ لە کاتێکدا دەستی پێکراوەتەوە کە ناوبژیوانە نێونەتەوەییەکان بۆ پێشگرتن بەم تێکھەڵچوونانە ھیچ ھەوڵێکی بەبڕشتانەیان لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لەخۆیان پیشان نەداوە.

سەرپەیڤ