ئه‌یلوول 29, 2020 15:23 Asia/Tehran
  • مەرجەعە باڵاکانی تەقلید: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی خەیانەتە بە قورئان

مەرجەعە باڵاکانی تەقلید ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونییان بەخەیانەت کردن بە قورئان و ئوممەتی ئیسلامی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، «حەمید شەھریاری» سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان لە فەتواوەرگرتنێکدا لە مەرجەعە باڵاکانی تەقلیدو زانایانی ئیسلامی، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە «ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی جیا لە شەرعییەت بەخشین بەم ڕژێمە نەگریسە، دەبێتە ھۆی زەوت کرانی مافی ڕەوای فەلەستینییەکان، پێشێلکرانی ئارمانجەکانی نیزامی ئیسلامی و قودسی پیرۆز، لاوازکرانی ئوممەتی ئیسلامی و لە ئەنجام دا ھاودەنگی لەگەڵ دوژمنانی خوداوەندو پێغەمبەری مەزن(ص)»، داوای ڕاگەیەندرانی حوکمی شەرعیی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی کرد.

ھەر لەم پەیوەندییەدا مەرجەعە باڵاکانی تەقلیدی شێعەکان و زانایانی ئیسلام لەوانە بەڕێزان ئایەتوڵڵا ناسری مەکارمی شیرازی،  ئایەتوڵڵا حسەین نووری ھەمەدانی و ئایەتوڵڵا سەیید موحەممەد عەلیی عەلەویی گوڵپایگانی لە وەڵامگەلێکی جیاجیادا بۆ ئەم فەتواخوازییە، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونییان بە خەیانەت کردن بە قورئان و ئوممەتی ئیسلامی زانی و داوای تەریک خستنەوەی ڕژێمی زایونی و دوورکەوتنەوەی ئوممەتی ئیسلامی لە دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕژێمەیان کرد.

بەرلەمەش حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، کردەوەی ئیماراتی لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی بە خەیانەت لە دنیای ئیسلام ، جیھانی عەرەب و وڵاتانی ناوچەکەو کێشەی گرینگی فەلەستین زانی بوو. 

سەرپەیڤ