ئه‌یلوول 29, 2020 22:44 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندی دەربڕینی ڕۆحانی لە ھەڵوێستەکانی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە پشتگری کردن لە بەرجام

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کاتی وەرگرتنی نامەی مانەوەی باڵوێزی تازەی کۆماری چێک لە تاران، لە ھەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپاو پراگ لەمەڕ پشتگری کردن لە بەرجام و وەستان لە بەرامبەر یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا ڕەزامەندیی دەربڕی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە  لە کاتی وەرگرتنی نامەی مانەوەی «جوزێف ڕیختار» باڵوێزی تازەی کۆماری چێک لە تاران، وێڕای پێشوازی کردن لە پەرە سەندنی پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە بوارەکانی، سیاسی، ئابووری ، زانستی و ڕۆشنبیری ، وتی: ھاوکارییەکانی تاران و پراگ دەبێ بە بێ کاریگەری وەرگرتن لە بایکۆتەکاتی بەک لایەنەو نایاسایی واشێنگتۆن، دەبێ ھەرچی زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

«جوزێف ڕیختار» باڵوێزی تازەی کۆماری چێک لە تارانیش وێڕای پێشکەش کردنی نامەی مانەوەی پێی داگرت: پراگ خوازیاری پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانیەتی لەگەڵ تاراندا لە ھەموو بوارەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا بەتایبەت بازرگانی و زانستی و ڕۆشنبیری.

«جوزێف ڕیختار»پێشی داگرت: ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار دێنێ بۆ گەشەدارکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی کۆماری چێک و ئێران لە سەردەمی بەرپەرسایەتییەکەی دا.

سەرپەیڤ