تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 22:23 Asia/Tehran
  • قاڵیباف بە بۆنەی ژیانئاوایی میری کوێتەوە سەرەخۆشیی ڕاگەیاند

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی مەجلیسی کوێت، بە بۆنەی لەدنیا دەرچوونی « شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری ئەم وڵاتە سەرەخۆشیی لێ کرد.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ «مەرزوق ئەلغانم» سەرۆکی مەجلیسی کوێت پێی داگرت: « شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کۆچکردووی کوێت لە ڕووی یارمەتی دانی چارەسەریی قەیرانەکانی ناوچەکەوە لە ڕێگای سیاسییەوە ڕۆڵێکی کاراو گرینگی ھەبوو.

قاڵیباف ھەروەھا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە بەر ھەڵبژێردرانی « شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح»  وەکوو میری تازەی کوێت، ھیواداریی دەربڕی کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و کوێت زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ.

« شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێت ڕۆژی سێ شەممە لە تەمەنی ٩١ ساڵی دا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

سەرپەیڤ