تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 21:48 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی قەرەباغەوە

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا لە بارەی ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەوە وتووێژیان کرد.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئێوارەی ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەبارەی دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەی «قەرەباغ»ەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە بارەی ناوچەی «قەرەباغ»ەوە پێکەوە ناکۆکن، کێشەی ئەم دوو وڵاتە لە سەر «قەرەباغ» لە ساڵی ١٩٨٨ەوە دەستی پێ کرا.

خولی تازەی ئەم تێکھەڵچوونانە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێ کراوەو ھەتا ئێستا کۆمەڵێک لە چەکدارانی ھەردووک لا کوژراون و یان بریندار بوونە.

سەرپەیڤ