تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 13:54 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ئێران لە دامەزرانی ئاگربەسی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دامەزرانی ئاگربەس لە ناوچەی ناگۆرنۆ- قەرەباغ داکۆکی کرد .

مەحەمەد جەواد زەریف رۆژی شەممە لە توویتێک دا ، وەستانی تیکهەڵچوونەکان لە ناوچەی ناگۆرنۆ - قەرەباغی وەک هەنگاوێک بە ئاڕاستەی ئاشتی دا ناوبرد و  گوتیشی ، ئێران لە دراوسێکانی خۆی ، کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستانی دەوێ لەسەر بنەمای رێزگرتن لە مافی نێودەوڵەتی و یەکپاچەیی خاک ، لە دانوستانەکان دا شێلگیرانە بەشداری بکەن .

 زەریف هەروەها رێزی گرت لە هەوڵی بنیاتنەری روسیا لە دامەزرانی ئاگربەس لە ناوچەی ناگۆرنۆ- قەرەباغ .

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ھەواڵی ڕێککەوتنی کۆماری ئازەربایجان وئەرمەنستان لەسەر ڕاگرتنی تێکھەڵچوونەکان ودامەزرانی ئاگر بڕ لە ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغی راگەیاند.

لاڤرۆڤ دوای کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان ، ئەرمەنستان وڕووسیا لە مسکۆ بە خوێندنەوەی بەیاننامەی هاوبەشی ئەم کۆبوونەوەیە ڕایگەیاند: لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور دەوری نێونجێگەری نێوان کۆماری ئازەربایجان وئەرمەنستان دەگێڕێت وکۆنترۆڵ وچاودێری بەسەر ئاگربەسەکە دەگرێتە دەست .

ئەم ئاگربەسە بە مەبەست وئامانجی مرۆڤ دوستانە لەوان ئاڵووێری یەخسیران، کۆکردنەوەی تەرمی کوژراوان لە ناوچە تێکەڵچووەکان ویارمەتی دان بە کەسانی سیڤێلی زیان دێتوو لەم تێکەڵچوونانە دامەزراوە.

مسکۆ ڕۆژی هەینی میوانداری جڤێنی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئازربایجان ، ئەرمەنستان وڕووسیا بوو.

سەرپەیڤ