تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 01:33 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی: تەواوی توانایی و بارستایی سپای پاسداران لە خزمەتی توشبووانی کۆرۆنادایە

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: تەواوی یارستایی سپای پاسداران لە تەواوی بوارەکاندا لەوانە ھێزی زەوینی، دەریایی و بە نەخۆشخانەکان و بەسیجیشەوە لە خزمەتی توشبووانی کۆرۆنادایە.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ وەزیرو یاریدەرانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران پێی داگرت: گۆڕەپانی خەباتی دژی کۆرۆنا تاقیکارییەکی گەورە بوو کە کۆمەڵگای پزیشکی و دەرمانیی لەگەڵ چەمکێکی جوان و پرشنگداری وەک شەرافەت، لەخۆبردوویی ، ئەمەگداری و فیداکاری  ڕازاندەوە.

سەرلەشکر سەلامی وێڕای ستایش کردنی ھەوڵی کارگێڕانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتیشی: بە دڵنیاییەوە خۆبەختکاریی کادێری دەرمانی لە یادی جەماوەری ئێراندا تۆمار دەکرێت و ڕڵە ھەرماوەکانیان بۆ ھەتاھەتایە دەمێنێتەوە.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی  وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە خۆسازدانی ئەمڕۆی سپای پاسداران بۆ شەڕی دژی کۆرۆنایە، وتیشی: بارستایی ئەمڕۆی سپای پاسداران لە تەواوی وڵات دا لە خزمەتی وەزارەتی تەندروستی و خەڵک دا دەبێت.

 

سەرپەیڤ