تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 00:21 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: ڕەوشتی ئاسایشتیی جیھان خراپتر بووە

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی گەڕانەوەی بیروڕای سەردەمی شەڕی ساردو خراپتر بوونی ڕەوشتی ئاسایشتیی جیھان وشداریی دا.

«مەجید تەخت ڕەوانچی» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە لە لێژنەی چەک کردن و ئاسایشتی نێونەتەوەیی حەفتاوپێنجەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای ئاماژە کردن بە مشت و مڕە بەردەوامەکان و بڕێک مەترسیی ھەنوکەیی وەک بەکارھێنانی زەخت و زۆر یان ھەڕەشەو گوڕەشە، ھەڵکشانی نرخ و گرانی و پەرەسەندنی کێبەرکێی چەکەمەنی وتیشی: گەڕانەوەی بیروڕاکانی سەردەمی شەڕی سارد لە پاڵ مەترسیی ھەمیشەیی سەرچاوەگرتوو لە چەکە کۆکوژەکان و ھەڕەشەی تازە لە بواری ھۆشی دەستکرد،سایبری و کەشی واوەتر لەبەرگەھەوا، ڕەوشتی ئاسایشتیی جیھانی لەچاو ڕابردوو بە خرپتر کردووە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە لەمپەرەکانی سەر ڕێگای ڕاماڵینی چەکی ناڤۆکی و لەوەش خراپتر کێبەرکێی نۆژەن کردنەوەی جبەخانە ناڤۆکییەکان و  نەبوونی خواستێکی سیاسی بۆ وەلانانی بژاردەی چەکی ناڤۆکی لە لایەن خاوەن چەکەکانەوە، وتی: زیاتر لە ١٤ ھەزار چەکی ناڤۆکی و ١٠٠ ملیارد خەرجی ساڵانەی ھاوپەیوەند و ھەگەری بەکارھێنانیان مەترسیەکە کە لە ھەر چرکەوساتێکدا ھەڕەشە لە مرۆڤایەتی و گۆی زەوی دەکات.

وتیشی: ڕژێمی زایونی تاکە لەمپەری سەر ڕێگای وەدی ھاتنی ڕۆژھەڵاتی ناڤینێکی بەبێ چەکی ناڤۆکییەو ئەم ڕژێمە دەبێ پێملی پەیوەست بوون بە پەیمانی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەکەمەنیی ناڤۆکی بکرێت.

سەرپەیڤ