تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 23:42 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران ئامادەی یارمەتی دانی چارەسەریی کێشەی قەرەباغە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی یارمەتیدانی دەستڕاگەییشتن بە ئاشتی و ڕێگاچارەی پاوەجێی کێشەی قەرەباغە.

لە پەیوەندیی ڕۆژی پێنج شەممەی «جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، دوایین گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی کێشەی قەرەباغ تاوتوێ کرا.

زەریف وێڕای شی کردنەوەی دووبارەی ھەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پێداگرتن لە سەر سەروەریی کۆماری ئازەربایجان، وتیشی: تاران  ئامادەی یارمەتیدانی دەستڕاگەییشتن بە ئاشتی و ڕێگاچارەی پاوەجێی کێشەی قەرەباغە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ناوچەیی ئێران و تورکیاو ڕووسیا وەک تۆکمەکەری میکانیزمەکەی تاقمی «مینسک».

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان ھەروەھا لە سەر گرینگایەتی و ڕۆڵی دەستپێشخەرییە ناوچەییەکان بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ پێیان داگرت.

سەرپەیڤ