تشرینی یه‌که‌م 18, 2020 09:58 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئێران لە بارەی کۆتایی ھاتنی بەربەستیی چەکەمەنیی

وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمیی لە بارەی کۆتایی ھاتنی بەربەستیە چەکەمەنیەکانی ئێران جەختی کردەوە : لە ئەمڕۆوە کۆماری ئیسلامیی ێئران دەتوانێ ھەرچەشنە چەک و چۆڵ و کەلوپەلێکی پێویست لە ھەر سەرچاوەیەک بێ ھیچ بەربەستیەکی یاسایی و تەنیا بەپێی پێداویستیی بەرگریی خۆی دابین بکات و ھەروەھا دەتوانێ لەسەر بنەمای سیاسەتەکانی خۆی چەکەمەنی بەرگریانە ھەناردە بکات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە ، ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگە بۆ کۆمەڵی جیھانی ، چونکە بە پێچەوانەی ھەوڵەکانی رژێمی ئەمریکا، لە بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش و رێککەوتنی ناڤۆکی پاسەوانی کراوە . 

 بەیاننامەکە دەشڵێ : بە پێی یەکێک لە داھێنانەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی ، کۆتایی ھاتنی دواجار و بێ شەرتومەرجی بەربەستیە چەکەمەنیەکان و قەدەغەی موسافیرەتی پێویستی بە دەرچوونی ھیچ بڕیارنامەیەکی نوێ نێە و ھیچ پێویستیەک بە دەرچوونی بڕیارنامە یان ھەر ھەنگاوێکی دیکە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایش نیە . 

وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەدا بەردی بناغەی سیاسەتی دەرەوەیی خۆی رەتکردنەوەی زاڵیەتی و گوشار بە ھەر لەونێک و بە ھەر بیچمێک وەسف کرد و جەختی کردەوە : داسەپاندنی ھەر چەشنە بەربەستیەک ھەرگیز لە لایەن ئێرانەوە بە فەرمی نەناسراوە . 

لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بەوەی کە دوکتوریەنی بەرگریی ئێران لەسەر بنەمای خۆڕاگریی مەزنی جەماوەر و توانایی خۆماڵی دامەزراوە ، ھاتووە : کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپشت بەستن بە توانایی و پتانسێلی خۆماڵی ، پێداویستیی بەرگریی خۆی دابین کردووە ، ئەم دوکتوریەنە ھەروا تەوەری سەرەکیی و بنەمایی ھەموو ھەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاراستنی توانایی بەرگریی بووە و دەەبێت .

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ھاتووە : وڵاتە یەکگرتووەکان ، کە فێڵ و دھۆی نایاسایی و ناحەزانەی لە ھەوڵدان بۆپێشێلکردنی زیاتری بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش ، بە درێژایی سێ مانگی رابردوو چەندین جار لە لایەن ئەنجوومەنی ئائسایشەوە بەبڕشتانە ڕەتکراوەتەوە ، دەبێ شێوازی تێکدەرانەی خۆی لە ھەمبەر بڕیارنامەی 2231 بەردا ، بگەڕێتەوە بۆ پێبەندیی بە تەواوەتیی بە بەڵێنەکانی خۆی بە گوێرەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، ھەنگاوی بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتیی و لەبەرچاونەگرتنی سیستمی نێودەوڵەتیی رابگرێ و دووری بکات لە پەرەپێدان بە بێ سەقامی لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا .  

 

 

سەرپەیڤ