تشرینی یه‌که‌م 18, 2020 21:40 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی نەتەوەیی ئەفغانستان لە تارانە

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی نەتەوەیی ئەفغانستان بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەییشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی نەتەوەیی ئەفغانستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.

کونسولخانەی ئێران لە جەلال ئابادی ئەفغانستان ئامانجی ئەو سەفەرەی تۆکمە کردنەوەی ناوچەیی ڕەوتی ئاشتی ڕاگەیاندووە.

عەبدوڵلا عەبدوڵڵا بڕیارە لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆ بکات.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لە گەڵ  محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیداری کرد.

سەرپەیڤ