تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 09:56 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی مەجلیسی ئێران بۆ ھاوکاری لەگەڵ کۆگەی مەجلیسە ئیسلامییەکان لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە سەر ئامادە بوونی تۆکمەوتەواوی تاران بۆ ھاوکاری و یەک ھێزمەندکردن لەگەڵ ئەندامانی دیکەی کۆگەی مەجلیسە ئیسلامییەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی (PUIC) لە بواری بەرنگار بوونەوەی «کۆڤیدی_١٩»

«ئەبولفەزڵ عمویی» وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە چل و چوارەمین دانیشتنی ئۆنلاینی لێژنەی کارگێڕیی کۆگەی مەجلیسە ئیسلامییەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی  (PUIC) بە تەوەری تەشەنای «کۆڤیدی_١٩» و ڕێگاکانی بەرپەرچ دانەوەی، وتی: ئێران ھەر لە ھەمان ڕۆژانی سەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی «کۆڤیدی_١٩» لە جیھاندا، وێڕای ھاوکاری کرڕن لەگەڵ ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی، بە ئامادە کردنی بەرنامەیەکی ستراتژیی نیشتیمانیی ئامانجدار بۆ خەباتی دژی ئەم ڤایرۆسە ھەوڵی داو لەم بوارەش دا ئەولەوییەتێکی خۆی کرد بە گۆڕینەوەی ئەزمون و مسۆگەراتی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیھان بە تایبەت وڵاتانی ئاسیایی.

عەمویی بە دەربڕینی ئەمەی کە زۆرێک لە وڵاتان، سەرھەڵدانی نەخۆشیی گشتداگری ڤایرۆسی کۆرۆنایان کرد بە پێوەرێک بۆ بەرەوپێشچوونی سیاسەتی چەشن خوازی و مرۆڤ دۆستیی خۆیان، وتیشی: لەم ناوەدا دەستەڵاتدارانی ملھوڕی ئەمریکا لە سەر بەردەوامیی سیاسەتی ستەمکارانەی بایکۆتکردن پێداگرن و گوشاری نامرۆڤانەو تیرۆریزمی ئابووریی خۆیان بەسەر گەلانی جۆربەجۆری جیھانیان بەرەو «تیرۆریزمی تەندروستی»و « تیرۆریزمی دەرمان»یش پەرە پێ داوە.

سەرپەیڤ