تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 07:44 Asia/Tehran
  • زەریف: ئاسایشت و سەقام  لە کڕین نایە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە ئەمریکا وەک گەورەترین فرۆشیاری چەک بە ناوچەی کەنداوی فارس، وتی: ڕەنگە کەسێک بتوانێ بە پارە ئاڵۆزترین چەکەمەنی بکڕێت، بەڵام ڕاستییەکەی ئەمەیە کە ئاسایشت و سەقام لە کڕین نایەت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی ئۆنلاینی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ تاوتوێ کردنی ڕەوشتی ناوچەی کەنداوی فارس، وێڕای ئاماژە کردن بە گەڵاڵەی «ئاشتیی ھۆرمۆز» لە لایەن ئێرانەوە، وتی: ئەم دەستپێشخەرییە پشت بە بەرپرسایەتیی ھەر وڵاتێک بۆ دەستەبەر کردنی ئاشتی و سەقام و تەناھیی دراوسێکان و دابین کردنی قازانجی ھەمووان دەبەستێت.

زەریف بە دەربڕینی ئەمەی کە چەواشەکارییەکی ھەڵەی وەک کڕینی ئاسایشت لە خەڵکانی دیکە، دەستخستنی ئاسایشت لە بەرامبەر تێکدانی ئاسایشتی دراوسێکان و بەدەستھێنانی ھژمونیی ناوچەیی شوێنزاتی نالەباریان لێ دەکەوێتەوە، وتیشی: ئامادە بوونی ناڕەوای ئەمریکا بە ٧٦٠٠ مایل مەودا لە گوێئاوەکانیەوە ھەتا کەنداوی فارس، ھیچ دەستکەوتێکی بێجگە لە تیرۆری ترسەنۆکانی شەھیدی نەمری «قاسم سولەیمانی» دوژمنی ژمارە یەکی داعش لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکای بەدواوە نەبووە.

 

 

سەرپەیڤ