تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 13:57 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: کۆتایی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران، سەرکەوتنی لۆژیکی عەقڵ و ڕاستی بە سەر ملھوڕایەتی دا بوو

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کۆتایی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێرانی، بە سەرکەوتنی لۆژیکی عەقڵ و ڕاستی بە سەر ملھوڕایەتی دا زانی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای ئاماژە کردن بە کۆتایی ھاتنی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەرئێران،وتی: ئەمریکییەکان ساڵانێکی دوورودرێژ ھەوڵیان دا گەلی ئێران لە مافی خۆی بێ بەری بکەن، کەچی شکستیان ھێناو بە ئامانجەکەیان نەگەییشتن.

ڕۆحانی وتیشی: ئەوە ھەر گرینگ نییە کە ئێران چەندە چەک و چۆڵ دەکڕێت و یان دەیفرۆشێت، گرینگ ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مافی خی گەییشت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە شکست ھێنانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لەمەڕ ناچارکردنی لایەنەکانی بەرجام بۆ کشانەوە لەم ڕێککەوتنە، وتیشی: ئەمریکا لە پرسی درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێرانیش ھەر تەریک کەوتەوە، چونکو ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش گوێی نەدایە خواستی ئەمریکییەکان.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕێگای ئەمریکییەکان لە بەرامبەر ئێرانی بە چەوت و تەواو ھەڵە زانی و پێی داگرت: ئەمەی کە کێ و یان چ پارتێک لە ھەڵبژاردنەکەی ئەمریکادا سەر دەکەوێت، بۆ ئێران گرینگ نییە، چونکو ھەرکەس دەستەڵات بە دەستەوە بگرێت ناچارە لە ھەمبەر ئێراندا بەچۆکدا بێت و ھیچ ڕێگایەکی بێجگە لەمە نییە.

سەرپەیڤ