تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 08:25 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەفەوی: بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا دژی گەلی ئێران شکستی ھێناوە

سەرۆکی ئەنجومەنی ژیۆپۆلۆتیکی ئێران، ستراتژیای ئەوپەڕی گوشارو بایکۆتی ستەمکارانەی دژی گەلی ئێرانی بە ھەرەس ھاتوو زانی.

سەرداری سەرلەشکری پاسدار «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» سەرۆکی ئەنجومەنی ژیۆپۆلۆتیکی ئێران و ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکرای ھێزەچەکدارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی ڕێکخستنی کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا لە ناوچە ی ئازادی ئەنزەلی لە باکووری ئێران، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە بارستایی ئابووری و ڕێڕەوە بازرگانییەکانی وڵاتانی دەڤەری ژیۆپۆلۆتیکی دەریای خەزەر دوو ڕێگای ستراتژیی کارا کردووە.

سەرلەشکر سەفەوی، ڕێگای یەکەمی پەیوەندی لەگەڵ چین لە ڕێگای ئاسیای ناوەندی و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئوراسیا ڕاگەیاندو وتیشی: ڕێگای دووھەمیش گەشە پێ دانی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری لەگەڵ یەکێتیی ئوراسیایە واتە وڵاتانی ڕووسیا، کازاخستان، بلاڕووس ، قڕقیزستان و ئەرمینیا.

سەرۆکی ئەنجومەنی ژیۆپۆلۆتیکی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکییەکان و ئەورووپییەکان چەمک و واتای ئەم پەیوەندییە تازەیەو پەیامی کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکەی یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا باش تێ دەگەن، وتیشی: یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا کەشی کراوەی ئابووریی ئێران بۆ ناردەوھاوردە لە سەردەمی بایکۆتەکاندا دێتە ئەژمار. 

سەرپەیڤ