تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 19:16 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی سەرکەوتووانەی مەشقی ھاوبەش و کارامەی بەرگریی ئاسمانیی «بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩»

مەشقی ھاوبەش و کارامەی بەرگریی ئاسمانیی «بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩» بە دەست ڕاگەییشتن بە ئامانجە پێشتر دیاریکراوەکانی بەوپەڕی سەرکەوتوویی کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی ئەرتەش،مەشقی کارامەی بەرگریی  ئاسمانیی «بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩» بەشێوەی ھاوبەش لە نێوان سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەرتەشی ئێران جڵەوکێش کردن و کۆنترۆڵی ئۆپراسیۆنی بنکەی بەرگریی ئاسمانیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە ڕەمزی یا ڕەسولەڵڵا(ص) لە ناوچەیەک دا بە بەرینایی زیاتر لە نیوەی وڵات دەستی پێ کرا بوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆتایی پێ ھات.

ئەمیری سەرتیپ «قادر ڕەحیم زادە» فەرماندەری مەشقی ھاوبەش و کارامەی بەرگریی  ئاسمانیی «بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩»، لە کۆتایی مەشقەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر بەلەزبوونی ھەرەباشی یەکەکانی زبەرگریی ئاسمانیی ئێران وتی: بەرگریی ئاسمانیمان گەییشتووەتە ئاستی بەرنگاربوونەوەی ئامانجە دووردەستەکان.

فەرماندەری مەشقی ھاوبەش و کارامەی بەرگریی  ئاسمانیی «بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩»، ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە دەستکەوتی پێشەسازیی بەرگری و ھێزە چەکدارەکانی ئێران سەرباری بایکۆتەکانی ئەمریکا وتیشی:پێشەسازیی بەرگری و ھێزە چەکدارەکانی ئێران بایکۆتەکانیان کرد بە دەرفەت و وێڕای دەست ڕاگەیاندن بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتە، توانییان وڵات لە بارەی چەک و تفاقی پێویستی خۆی پێش بخەن و لە ئێستادا پێداویستییە سەربازییەکانیان لەنێوخۆ وڵات دا بەرھەم بھێنن.

سەرتیپ ڕەحیم زادە لە بارەی پەیامی مەشقەکە بۆ وڵاتانی ناوچەکەو دراوسێکانی ئێرانی ئیسلامیش وتی: ئەنجام گرتنی ئەم مەشقە بۆ چەسپاندنی سەقام و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشتی کەشی ناوچەکەیەو تەواوی دراوسێکان دەبێ بزانن کە دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە تەنیا بە ھاریکاریی وڵاتانی ناوچەکەش مسۆگەر دەبێت و بوونی وڵاتانی بیانی و دەست درێژکارو ھێزە دیستیکبارییەکان تەنیا تێکدرانی ئاسایشتی لێ دەکەوێتەوە.

سەرپەیڤ