تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 21:08 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی ڕۆحانی و ئەردوغان و پێداگرتن لە سەر پەرە پێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە سەر پەرە پێدانی پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان ئێران و تورکیا جەختیان کرد.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتیان بە سەرمەشقێک بۆ دراوسێکانی دیکە زانی و خوازیاری ڕاپەڕێندرانی ھەرچی خێراتری ڕێککەوتنەکانی نێوان ئێران و تورکیا بوون بە تایبەت لە بواری ھاوکاریی بازرگانی و بانکی.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بەشێکی تری وتووێژەکەی دا ئاماژەی کردە قەیرانی فەرەباغ و پێویستیی پارێزرانی ئاسایشتی شارە سەرسنوورییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی کۆماری ئتزەربایجان و ئەرمینیاو وتیشی: شەڕ ڕێگاچارە نییەو دەبێ گرفتەکان لە ڕێگای دیالۆگەوە چارەسەر ببن.

ئەردوغانیش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ئێرانی وەک دراوسێیەکی باشی تورکیا ناوبردو وتی: تورکیا لە سەر پشتگری کردنی ئێران لە ھەمبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت و بۆ گەشەی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری ھەروەکو جاران ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار دێنێ.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا ھیواداریی دەربڕی کە ھاوکاریی نێوان ئێران و تورکیا اە بارەی قەیرانی قەرەباغەوە ببێتە ھۆی چارەسەر بوونی ئەم کێشەیە لە ڕێگای دانوستان و ئەھوەنی و ئاشتی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.

سەرپەیڤ