تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 07:31 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: پیلانی دوژمنان دژی ئێران شکستی ھێناوە

سەرۆکی ھێزی دادی ئێران، پیلانی دوژمنان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە شکست ھاتوو زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە پیلان و تەڵەکەی دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دوژمنان لە ڕێگای گۆپاڵی سیاسی و بایکۆتەوە بەنیازی دروست کردنی نائومێدی و ھیوابڕاوین لەنێۆخۆی حکومەت دا، بەڵام دیارە بەردەوامیش شکستیان ھێناوەو دەشیھێنن.

ڕەییسی ڕۆڵی ھێزەکانی ئاسایشتی ئێران لە ڕووی پاراستنی نیزامی ئیسلامیی بە ھەرەگرینگ زانی و وتیشی: بە پاڵپشتی لاوەکانمان دەتوانین دۆخی ئێران لە بوارەکانی ئابووری، کشت و کاڵ، پیشەسازی و بەرھەمھێنان و گوزەرانی خەڵک بگۆڕین.

سەرپەیڤ