تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 12:14 Asia/Tehran
  • ئەمریکا باڵوێزی ئێران لە بەغداو چەند دامەزراوەیەکی ئێرانی بایکۆت کرد

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی ناوی باڵوێزی ئێران لە بەغداو پێنج دامەزراوەی ئێرانی خستەنێو پێڕستی بایکۆتەکانیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی بە کاتیی خۆجێیی ناوی «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە بەغدای  خستەنێو پێڕستی بایکۆتەکانیەوە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکادا پەیوەندی لەگەڵ لقی قودسی سپای پاسداران کراوە بە بیانووی بایکۆتکرانی «ئیرەج مەسجیدی».

واشێنگتۆن ھەروەھا لە ھەنگاوێکی جیادا پێنج دامەزراوەی ئێرانیشی بە بیانووی ھەوڵ دان بۆ دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بایکۆت کرد.

کۆمپانیای «بەیانی ڕەسانەگوستەر»،«یەکێتیی نێونەتەوەیی میدیا ئۆنلاینەکان»، «یەکێتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنە ئیسلامییەکان»،«لقی قودس»و «سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی» ئەو پێنج دامەزراوەیەن کە لە لایەن ئەمریکاوە بایکۆت کراون.

بایکۆتی ئەم پێنج دامەزراوە ئێرانییە بە بیانووی دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە «چارڵز شومێر» سەرۆکی کەمینەی دیموکراتی ئەنجومەنی سێنا و «نانسی پلوسی» سەرۆکی ئەنجومەخنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ بانگەشەی بەڕێوەبەری ھەواڵگریی نیشتیمانیی ئەم وڵاتەدا سەبارەت بە دەستوەردانی ئێران لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکایان ڕەت کردەوە.

«جان ڕاتکلیف» بەڕێوەبەری ھەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمریکا، ئێران و ڕووسیای بە ھەوڵدان لە ئاراستەی دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا تۆمەتبار کردووە.

 

سەرپەیڤ