تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 13:02 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە عێراق: بایکۆتەکەی ئەمریکا مکوڕتری کردووم

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ ھەینی لە بارەی ھەنگاوەکەی ئەمریکا سەبارەت بە دانانی ناوی لە پێڕستی بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە، پێی داگرت: ئەو کارەی ئەمریکا لە بارەی حەق بوونی ڕێبازەکەم و ھەوڵدان لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئامانجە پیرۆزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکی وڵاتەکەم مکوڕتری کردم.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ ھەینی لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا لە بەغدا لە پەیوەندی لەگەڵ بایکۆتکرانی لە لایەن ئەمریکاو دوابەدوای ئەوەش شاگەشکەی میدیاکانی وڵاتانی داکۆکیکەری تیرۆریزم لە ناوچەکەدا، وتیشی: لە بیستنی ئەو ھەواڵە گەلێک گەشامەوە، ھەڵبەت ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکا پێشتریش ھاوڕێ لەگەڵ ٨٠ ملوێن ئێرانی ناوی لە پێڕستی بایکۆتە دڕندانەکەی خستووم و خەڵکی وڵاتەکەم و ھەزاران منداڵ و نەخۆشی لە جەنگەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدەست ڕاگەییشتن بە داوودەرمان و خۆراک بێ بەری کردووە و ھەر ھەمووی خستووەتە ژێرگوشاری نامرۆڤانەی خۆیەوە.

مەسجیدی وتیشی:  ئەو کارەی ئەمریکا  لە بارەی حەق بوونی ڕێبازەکەم و ھەوڵدان لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئامانجە پیرۆزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکی وڵاتەکەم مکوڕتری کردم.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتیشی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لقی قودس بەڵگەیەکی جێی شانازییە بۆ ھەموو ئازادیخوازان و خەباتکارانی«فی سبیل الله» لەم ڕێبازە پیرۆزەدا. بە دڵنیاییەوە تەوەرەی خۆڕاگری ئیسلامی بە داکۆکیی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگای ئازایەتی و خەباتی بێ وچانی دژی ڕژێمە تیرۆریستەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بەردەوام دەکات و بە سەرکەوتن و نوسرەتی ئیلاھی دەگات.

سەرپەیڤ