تشرینی یه‌که‌م 24, 2020 14:50 Asia/Tehran
  • پێداگری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لەسەر پێویستیی بڕیاری بەبڕشتانە و ھاریکاری ھەموانیی بۆ نەھێشتنی کۆرۆنا

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی گرتنەبەری بڕیاری بەبڕشتانە و میریی ، قەناعەت پێھێنانی رای گشتی و ھاریکاریی ھەموو دامودەزگاکان و تاک بە تاکی خەڵک بۆ نەھێشتنی رەوشی جێی مخابنی ڤایروسی جیھانداگری کۆرۆنا .

حەزەرتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رۆژی شەممە لە دیداری رووبەڕووی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەرکانی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، وێڕای رێزگرتن لە کردەوەی ئەم ناوەندە ، بە ئاماژە بە چۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتی کردنی بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە وڵاتانی جیھان دا ، فەرمووی : لە ھەندێ وڵاتی وەکوو ئەمریکا خراپ ترین بەڕێوەبەرایەتی کراوە بەڵام ئێمە دەبێ ھەوڵ بدەین لەم ڕووداوە کە پێوەندی بە گیان و سەلامەتیی خەڵک و ئاسایش و ئابووریی ئەوانەوە ھەیە ، بە باشترین بەڕێوەبەرایەتی تێپەڕین .

حەزەرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی گوتیشی ، کاری گەورە لە وڵاتدا خەریکە ئەنجام دەبێ و بە ھیوای خوا ھیچ رووداوێک نەیتوانیوە کۆماری ئیسلامیی بوەستێنێ بەڵام دەبێ ئەم لەمپەرانە کە دەبێتە ھۆی سست بوونی کارەکە ، ھەرچی زووتر وەلابنرێن . 

رێبەری باڵای  شۆڕشی ئیسلامیی ، ( گرتنە بەری بڕیاری بەبڕشتانە و میری ، قنیات پێھێنانی رای گشتی و ھاریکاریی ھەموو دامودەزگاکان و ھەروەھا ھاریکاری خەڵک )ی  بە پێویستیی بەڕێوەبەرایەتی دروست و گونجاو زانی و جەختی کردەوە ، ھەڵبەت ئەم ھاریکاریە تەنیا تایبەتی  کۆرۆنا نیە بەڵکوو دەبێ لە ھەموو پرسەکان بە تایبەت پرسە سیاسیەکان دا ھەبێت چونکە وڵاتێک کە خاوەنی نەتەوەیەکی بەھێز ، سیستمێکی نوێ و قسەیەکی نوێیە ، بەشێوەی ئاسایی رووبەڕووی پرسی گرنگ لەسەر گۆڕەپانی جیھانی و نێوخۆییە . 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ھەروەھا وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی یەکڕێزی و ڕێکخستنی نێوخۆیی  لە وڵات دا ، ئاماژەی کردە ھەنگاوی ھەندێ  کەس لە ھەڵسوکەوت لە گەڵ حکومەت و سەرۆک کۆمار و فەرمووی : رەخنە گرتن لە گەڵ  بێ ڕێزی کردن و تەشھیر جیاوازە ئەم جۆرە ئاکار و بێڕێزی کردنانە ، شێوازی ئەمریکیەکانە کە لە دەمەتەقێ و کاری رۆژنامەوانی دا ، خۆێان لە ھەموو دونیا ریسوا کردووە ئەوەندەی کە کەسێکی ھەڵکەوتەی سیاسیی ئەوان دەڵێ ، دونیا بە ترس و سوکیەوە سەیری ئێمە دەکات . 

سەرپەیڤ