تشرینی یه‌که‌م 24, 2020 15:22 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 335 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  ۳۳۵ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  32هەزار و  320 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5814   کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  562 هەزار  و 705  کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   450 هەزار و  891 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ