تشرینی یه‌که‌م 24, 2020 22:05 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام(دخ)

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە بە ڕاگەیاندنی هاوڕێیی لەگەڵ هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ئێدانەکردنی بێ ڕێزی کردن بە پەیامبەری ئیسلام(دخ) ، سووکایەتی بە بایەخە ئیسلامییەکانی قبووڵ نەکراو وەسف کرد.

 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دوابەدوای سووکایەتی بەردەوام بە پێغەمبەر (د. خ) لە فەڕەنسا کە هەندێک جاریش لەلایەن بەرپرسانەوە پاڵپشتیان لێکراوە، هەرجۆرە سووکایەتی و بێ ڕێزی بە پێغەمبەری خودا، بەتایبەتی دوایینیان بە توندی ئیدانە کرد. 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: بێ گومان هەڵمەت و جووڵەی هەندێک ئیسلامیی توندڕەو کە هەر نزیک بە وڵاتانی ڕۆژاوایین، بە هیچ لەونێک ناتوانێت پاساوێک بێت بۆ سووکایەتی و بێ ڕێزی بە کەسایەتیە ئاسمانییەکان کە یەک ملیار و 800 میلیۆن کەس ئیمانی پێی هەیە. 

سەرپەیڤ