تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 16:02 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی ٢٩٦ کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  ٢٩٦ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  ٣٢ هەزار و  ٦١٦ کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٦١٩١   کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  ٥٦٨ هەزار  و ٨٩٦  کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   ٤٥٥ هەزار و  ٥٤ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ