تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 16:12 Asia/Tehran
  • مەشقی سەربازیی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران لە سەر سنووری باکووری رۆژاوا

مەشقی سەربازیی عاشقانی ویلایەتی 99 ی ھێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران بەڕێوە چوو .

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەمەی ھەواڵدەری رادیۆ تەلەفزیونی ئێران ، مەشقی سەربازیی عاشقانی ویلایەتی 99 ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران بە شێوەی پەلاماری شەوانە و رۆژانە بە ئامانجی نیشاندانی ھێز و توانایی جەنگیی و بەرزکردنەوەی ئاستی جەنگیی و جوڵە لە ناوچەی گشتیی باکووری رۆژاوای ئێران سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو . 

لەم مەشقە سەربازیەدا ، یەکینەکانی پیادە ، ئەندازیاری ، خۆفڕیی و تۆپخانە لە گەیشتن بە ئامانجی لەپێشدا دیاریکراو لە دوو  قۆناغی شەوانە و رۆژانەی تیپی گەڕۆکی ھێرشبەر ، توانایی خۆیان نیشاندا . 

سەرپەیڤ