تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 07:49 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە مەڕ شەرمەزار کردنی سوکایەتییەکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سوکایەتیی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکانی ئیدانەکرد.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کاربەدەستانی سیستێمی زاڵیەتی خوازو زایونیزم، ناتوانن ڕۆژئاوای قەیران تێکەوتووی دژی مرۆڤ لەو زۆنگاوە خۆکردووە ڕاپسکێنن و بە دڵنیاییەوە لە داھاتوویەکی نەک ھێندەش دووردا واوەتر لە بایکۆتی کاڵای فەرەنسی و ناڕەزامەندی مەیدانی، دەبێ چاوەڕوانی وەرگرتنی وەڵامێکی شایستە لە ئوممەتی ئیسلامی بێت.

لە بەیاننامەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دا ھاتووە: سیناریۆی شەیتانیی دوژمنایەتیی ئەم دواییەی فەرەنسە لەگەڵ ئیسلام، دەربڕی لێکدژییەکی گەورەیە لە ڕۆژئاوا بەتایبەت لە وڵاتی بەناو پێشەنگ و ئاڵاھەڵگری ئازادیی ڕادەربڕین لە ئەورووپادا کە بۆ داپۆشینی لێنەھاتووییەکانی لە مەڕ پێشگرتن بە گەشەی ئیسلام و ھۆگریی شارومەندانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و فێرکارییەکانی پێغەمبەری سەردار(ص) ئەنجام دەگرێت.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختیشی کردووە، تەشەنە پێدانی ئیسلام ترسێن کردن لە لایەن مەکرۆن و ھێنانەئارای بانگەشەی ڕەنگاوڕەنگ و درۆینە لە بارەی ھەوڵی ئیسلامخوازان بۆ گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی فەرەنسا کە لە دڵە گەندەڵ و مێشکە داڕزیوەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، نەک ھەر سیمای پرشنگداری ڕەسوڵی سەروەر حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) ناخەوشێنێ، بەڵکو ھاوکێشەیەکی بەپێچەوانەش دا وەک سیناریۆ کرێتەکەی جاری جارانیان، ئەزمونێکی چەڵەڵ و سەرشۆڕانەی دیکە لە کارنامە ڕەشەکەی دوژمنانی ئیسلام زیاد دەکات.

سەرپەیڤ