تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 09:27 Asia/Tehran
  • زەنگەنە، پیشەسازیی نەوتی ئێران پەک کەوتنی بۆ نییە

وەزیری نەوتی ئێران لە توییتێکدا بۆ کاردانەوە پیشاندان لە بەرامبەر بایکۆتەکانی تازەی واشێنگتۆن دژی تاران، بە دەربڕینی ئەمەی کە پیشەسازیی نەوتی ئێران پەک کەوتنی بۆ نییە، نووسی: ھیچ داراییەکی لە دەرەوەی ئێراندا نییە ھەتا بایکۆت بیگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «بیژەون نامدار زەنگەنە» لە توییتەکەی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سەردەمی یەک لایەنەخوازی لە جیھاندا بەسەر چووە، وتیشی: بایکۆتی خۆی و ھاوکارانی لە ڕاستی دا کاردانەوەیەکی دۆش داماوانەیە بەرامبەر بە شکست ھێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ بە سیفر گەیاندنی ناردەی نەوتی ئێران.

وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی نەوتی ئێران و ڕێکخراوەکانی ھاوپەیوەندی و ھەروەھا بیژەنی نامداری زەنگەنە وەزیری نەوت و چەند کەسایەتییەکی دیکەی ھاوپەیوەند بە وەزارەتی نەوتی ئێرانی خستەنێو پێڕستی بایکۆتەکانیەوە کە ئامێرێکی پڕوپاگەندە بۆ ھەڵبژاردن دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ